بۆ( ژیل دۆلۆز)
شیعر و وشه
ن: هاشم سەڕاج
ئه‌م شه‌و له مه‌یخانه‌یه‌كى وه‌نه‌وشه‌یى
(ڕهنگدانهوهكان ) و زاراوهگهلێكم به‌لاوه‌ناو
هۆشم ورووژاو
لهچییهتى زاراوهگهلێكى (دۆلۆز)ى ڕامام و
بهزرنگهى بوون به و لۆچ و كرانه‌وه‌و هه‌ڵهاتن و
هێڵ و ڕووته‌خت و خاڵ
نهشوهیهكى نه‌رم وناوازه دایده‌گرتم و
یارى بهتهزووى ئاره‌زووه‌كانم ده‌كرد
چه‌شنى بهدمهستێكى بێ‌باك
نهئاوڕم له بڵندگهرایى
دایه‌وه نه قووڵگهرایى
به‌ڵام خوڵقاندنى چه‌مكى ئیستاتیكى
لههزرم جیانهدهبۆوه
تومه‌ز زه‌ینى په‌رشوبڵاوم خزابۆوه
نێو دۆخى (ئیمانێنت) ه‌وه
لهخۆدابوون و لهسهرزهویبوون
یه‌كسه‌ر (جیهانى ژیان)ى ( هوسرڵ) و
(نیشته‌جێبوون له نێو جیهاندا) ى
(هایدیگه‌ر) یان بیرده‌خستمه‌وه
من به‌جۆشوخرۆشه‌وه ئالووده‌ى شیعر‌و جوانیم
له‌به‌رخۆمه‌وه وتم
دۆلۆز جیاوازى له‌خودى شته‌كاندایه و
لهناویهك و لهیهكلۆچدان
شیعریش بوونه‌وه‌رێكى نیگه‌رانى زمانى و ئیستاتیكییه
هه‌م هه‌ڵگرى توخمه‌كانى ئه‌قڵانى و هه‌م نائه‌قڵانى
جوانیش هێزێكى لهززهتبهخشه وبهناویدا گوزهردهكاو
جه‌سته‌ى له گوژمه‌كان ده‌خشێنێ و جوغزى سوبێكى زمان
تێكده‌شكێنێ و له‌زیندانى فۆرم ده‌چێته‌ده‌ره‌وه
شیعر هه‌ڵوه‌داى بڵێسه‌ى جوانی و ماشێنى ئاره‌زوو و
هێزى حه‌زكردنه و له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێ و
قوڵپدهداو ده‌ڕژێ و فیچقهدهكاو ده‌پرژێت و خوڕه‌ى دێت
نه‌ست كارخانه شینهكهیهتى كێ له‌م لێڵى و جه‌نجاڵییه
له‌سیماى شیعر و شێتى و زمان ده‌گا كه سه‌رشارن به
هه‌ست و جووڵه‌ى بێشوومارى ئاره‌زوو
شیعر وزه وه‌رده‌گرێت و ده‌یبه‌خشێته‌وه و تێپهرگهى
تهزووهكانى هزرو وشه‌یه و ئاره‌زوو تیایدا
هێزو گوژمێكى نادیارهوتێركردنى مه‌حاڵ و نه‌كرده
خاوه‌ن وزه‌یه‌كى جیاوازى شیزۆییه و دیوارى (سۆسیۆكان)
ده‌سمێ و بازدهداو خۆى له‌ودیوى ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌دۆزێته‌وه‌و
ڕووى له (مۆلارهكان) وه‌رده‌گێڕێ و
باوه‌ش به پهراوێزخراوهكانا ده‌كا و
حه‌زى به جیابوونه‌وه‌و جیاوازیی و ڕیسك و جه‌سته‌ى بێئهندامه
دژى ئۆرگانیزه‌كردن و ڕه‌قێتى و نهگۆڕیى و كۆنترۆڵ و كۆدسازى و سیستماتیزهكردن و كاراكتهرى پارانۆیدى
خۆى له نهرمڕهوى و جووڵه و شلێتى و بڵاو بوونه‌وه‌ى ڕیزۆمیدا
ده‌دۆزێته‌وه !