مێشوولەی زۆڵ
ئەکرەم ئەمین
پاییزێکی درەنگ بوو، دانە دانە مێشولە مابوون، لە شاری ینامێلس لە هەوایەکی کراوەدا لە کافێ ناس قاوەیەکم داواکرد و کەوتمە شەنوکەوکردنی ماڵپەرە ئابورییەکان و خوێندنەوەی چەند وتارێک: نەمانی غاز لە ئەوروپا و بەرزبونەوەی رێژەی بێکاری لە ئێران و ناڕەزایی خوێندکارانی کوردستان دژ بە نەدانی دەرماڵە…..لەگەڵ خوێندنەوەو قاوەخواردنەوە جارجار سەرێکم هەڵدەبڕی و خەڵکی هاتوچۆیان دەکرد و هەندێکێشیان لە کافێکەی لای من دادەنیشتن… یەکێک لە نیگاکردنەکەم بۆ ئەو کەسانەی کەدەهاتن، کچێکی ڕەنگ کاڵێکی قژ زەردی باڵا بەرزی لەشولار ڕێک و پڕ بوو، کەتواو سیمای کچێکی جوانی لەخۆیدا هەڵگرتبوو، لەگەڵ کەسێکی تربوو بەتەمەنتر کە لەدایکی دەچوو کە هەمان ڕەنگی قژوو و ڕوخساری هەبوو.
لە کورسیەکانی بەرامبەر من دانیشتن، کچەکە بەشێوەیەک دانیشت لاشانی لەمن بوو.
من بەردەوام بووم لە خوێندنەوە، جارجارێکیش سەیرێکی کچە باڵا ڕێکەکەم دەکرد هیچ جۆرە ئارایشتێکی نەکردبوو، کەم کەم قومی لە قاوەکەی دەدا و بەمۆبایلەکەی شتی دەنووسی..، لەو دانیشتنەدا، بەسادەییەکەی و جوانیەکەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام، چاوەڕێ بووم سەیرێکم بکات، بەڵام بەلای دایکیدا زیاتر وەرچەرخابوو.
نزیکەی چارەکە سەعاتێک دەبوو دانیشتبوون، هێندەمزانی لەسەر کورسیەکە هەڵستان، دایکی چوو بۆلای کاشێرەکە و کچەکەش لەداویەوەبوو، لەوکاتەدا ئاوڕێکی دایەوە و سەیرێکی منی کرد و چاوی لانەبرد، منیش غیرەت گرتمی چاوم لانەبرد، کەمێک سەیری یەکتریمان کرد، لەوکاتەدا مێشوولەیەک خۆی کێشا بەچاوما و چاوم داگرت، کچەی ڕەنکاڵی ڤژزەرد بەچاوداگرتنەکەم بزەیەکی کرد، چاوەڕێی ئاماژەی زیاتربوو، “نەمدەزانی چۆن تێیبگەیەنم کەمن نەبووم مێشوولەکە بوو! ” لەوکاتەدا دایکی باقی پارەکەی وەرگرتەوە ڕۆیشتن. لەدڵی خۆمدا وتم هەی مێشوولەی زۆڵ بەسنەبوو دووان نەبوون، ئەوکات یا توشی شەڕدەبووم یان دەبوایە بەدوای چاوداگرتنەکاندا بچومایە