نووسینی سیناریۆی کورتە فیلم
”نووسینی سیناریۆی کورتەفیلم”
نووسینی: پات کۆپەر و کین دانسیگەر
وەرگێڕانی: ئازاد کەرکووکی
نووسەرانی ئەم کتێبە” پات کۆپەر و کین دانسیگەر” دەربارەی سترەکچەری کتێبەکەیان دەنووسن: سترەکچەری ئەم کتێبەمان لەسەر چوار بەش داناوە، بەشی یەکەم تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی سیناریۆی کورتەفیلم لە خۆ دەگرێت
بەشی دووەم نووسەر باس لە ستراتیژییەکانی گێڕانەوەی چیرۆکەکە دەکات، تاوەک بینراو و لایەنی دراماتیکی بەرجەستەیان بکات، هەروەها وێناکردنی کەسایەتی و دیالۆگ؛بەشی سێیەم فۆڕمی چیرۆکەکە لە خۆ دەگرێت؛ بەشی کۆتاییش ئاڕاستەکانی داهاتوو دیاری دەکات.
ئەم کتێبە هاوکارییەکی گەورەی خەیاڵ و ئەندێشەی فیلمسازان دەکات بۆ چونە ناو تەکنیکە جیاوازەکانی نووسینی سیناریۆوە و وادەکات خوێنەر زیاتر بە ڕەهەندە فراوانەکانی نووسینی سیناریۆ و کارەکتەر سازی ئاشنا بێت و تیایدا بایەخ دراوە بە چۆنێتی دروستکردنی چیرۆک، یان هێنانەوە و بەکار هێنانەوەی سەردەمیانە بۆ ئەو چیرۆک و ئەفسانە دێرینانەی کە هی سەردەمێکی کۆنن.
وابڕیارە کتێبی ” نووسینی سیناریۆی کورتەفیلم” لەگەڵ چەندین کتێبی تردا لە پازدەهەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب، لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٣/٨ تا ٢٠٢٣/٣/١٨ بڵاو بکرێتەوە