هونه‌رمه‌ندى ژهنيار عه‌بدوڵڵاى كهريمى
كورته‌يه‌ك لهژيانى تايبه‌تى و هونه‌رى …!
جه‌مالى ده‌لاك
هه‌ر شار و شارۆچكه‌يه‌كى كوردستان به‌گشتى جيا له‌هه‌موو كايهكانى ژيان ، هونه‌رى موزيك و گۆرانى پشكى گه‌وره‌ى به‌رجه‌سته كردووه وهونهرمهندانى ئه‌و شار‌و شارۆچكانه‌ى كوردستان به‌هه‌وڵ و تێكۆشانى خۆيان بناغه‌ى موزيك و گۆرانى كورديان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ڕازاوه‌تر كردووه، يه‌كێك له‌وشاره جوان و لێوڕێژ له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان شارى ( سه‌قزه) له‌رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ،كه بهكانگاى هونه‌ر ناسراوه و چه‌ندين هونه‌رمه‌ندى گۆرانبێژ و موزيكژهنى تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌و هه‌ريه‌كه‌يان به‌كاره هونهرهكانيان سنورى جوگرافياى شارى سهقزيان به‌زاندووه‌و خۆيان ناساندووه ،
هونه‌رمه‌ندانى وه‌ك ( برايانى زيزى ، ڕهشيدخانى فهيزنهژاد ،حهبيبوڵڵاى نيك بين ، محه‌مه‌دى ناهيد ، سه‌يد محه‌مه‌دى سهفايي ،ڕه‌سوڵ ميرزا پوور ، بێهنامى تاهيرى و ،،،،تاد) لهشارهكانى ديكه‌ى كوردستانه‌وه هونه‌رمه‌ندان ڕوويان له‌شارى سه‌قز كردووه به‌مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتن و په‌ره‌پێدانى هونهرهكهيان.
جيا له‌و هونه‌رمه‌نده پڕ به‌رهه‌م و تێكۆشانه هونه‌رييه كه ئاماژه‌م پێداون ، مه‌به‌ستمه كێوماڵێك به كاره هونه‌رييه‌كانى هونه‌رمه‌ندێكى ژهنيارى زاده‌ى شارى سه‌قز بكه‌ين ،كه ماوه‌ى (15) ساڵه هاتۆته باشوورى كوردستان و له‌شارى سلێمانى نيشته‌جێ يهو به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ڕێگاپيرۆزهكهى هونه‌رى موزيكژهنين .
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵاى كهريمى ….
ناوى ته‌واوى ( عه‌بدوڵڵا جه‌ليل ئيبراهيم ) له‌يه‌كێك خانه‌واده هونه‌ردۆست و ڕێزگر له هونه‌ر، له‌ساڵى (1968)ى زاينى له شارى سه‌قز بهدنياهاتووه ،وه‌ك هه‌ر منداڵيكى ئاسايي خراوه‌ته به‌رخوێندن ،له‌قۆناغى خوێندنى سه‌ره‌تايي د‌رك بهدهنگخۆشيي عه‌بدوڵڵا ده‌كرێت ، واته سه‌ره‌تا به گۆرانى خوێندن ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه ، تا ته‌مه‌نى (10) ساڵى خولياى فێربوونى مۆسيقا له‌ناخيدا چه‌كه‌ره ده‌كات و ڕوو ده‌كاته لاى هونه‌رمه‌ند ( حهبيبوڵڵاى نيك بين ) هونه‌رمه‌ند نيك بين له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى شارى سنه يه و له‌شارى سه‌قز سه‌رپه‌رشتى فه‌رهه‌نگ و هونه‌رى شارى سهقزبووه ،ماوه‌يه‌ك له‌لاى هونه‌رمه‌ند حهبيبوڵلاى نيك بين ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و مامۆستا فێركاره به‌ڕێزه‌ى شارى سه‌قز بهجێدێڵيت و ڕووده‌كاته شارى تاران ، عه‌بدوڵڵاى مێرمنداڵ بۆ به‌رده‌وامى له‌و حه‌زو خوليايهى ده‌بێته قوتابى له‌لاى هونه‌رمه‌ندى ده‌نگخۆش و ژهنيارى (ڤيۆلۆن) (ڕهشيدخانى فهيزنهژاد ) فێرى ژهنينى ئامێرى ( جۆزه) ده‌بێت ، به‌ڵام هه‌نگاوى زياترى بۆ دنياى هونه‌ر و فێربوونى موزيك، عه‌بدوڵڵاى هونه‌رمه‌ند درێژه بهخوێندنهكهى ده‌دات تا بروانامه‌ى (ديپلۆم) به‌ده‌ست دێنێت .
له‌يه‌كێك له‌و ئاهه‌نگانه‌ى كه‌له‌ته‌مه‌نى منداڵيدا وه‌ك گۆرانيبێژ له‌شارى سه‌قز به‌شداربووه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى موزيكژهن ( ڕهشيدخانى فهيزنهژاد (عود) ، ڕه‌سوڵى ميرزاپوور (ڤيۆلۆن ) ، حهبيبوڵڵاى نيك بين( كلارنێـت _قهرهناى) ،ناسرى ئه‌خوان ( ڤيۆلۆن) ، ناسرى ئيسماعيلى (زه‌ڕب) ، هۆشه‌نگ قاڵيچهچى ( سه‌نتور ) ،به‌هرۆزى نيك بين ( سه‌نتوور ) ، هونه‌رمه‌ند (ناسرى ڕه‌زازى ) به‌گۆرانى خوێندن له‌و كۆنسێرته‌دا به‌شداربووه .(*1)
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵاى كهريمى له‌ساڵى ) 1978) به‌دواوه به‌شدارى چه‌ندين ئاهه‌نگ و كۆنسێرتى كردووه وه‌ك گۆرانيبێژ ، دواى ئه‌وه‌ى بڕوانامه‌ى ديپلۆم وه‌رده‌گرێت ، ماوه‌ى (2) دووساڵ ده‌بێت بهسهربازو له‌و ماوه‌يه‌دا خولياو حه‌زى زۆرى بۆ موزيك فه‌رامۆش ناكات و به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێت به‌دواى هونه‌رمه‌ندانى ژهنياردا تا زانيارى زۆرتر له‌سه‌ر موزيك و ئامێرى ( جۆزه _ كه‌مانچه) و ده‌زگاكانى مه‌قام وه‌ربگرێت و خه‌رمانى هونه‌رى خۆى پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات .
لهوماوهيهدا زۆر سود له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ى خه‌ڵكى شارى ئه‌سفه‌هان ( محه‌مه‌دى ئازه‌رى ، موزه‌فه‌رى موئهيهدى ،ئه‌كبه‌رى قازى پوور) وه‌رده‌گرێـت، دواى ته‌واو بوونى ماوه‌ى سه‌ربازى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شارى سه‌قز بۆ به‌ده‌ستهێنان و ڕۆچوونى زياتر بۆ دنيا فراوانه‌كه‌ى هونه‌رى موزيك، ساڵى (1992) ڕووده‌كاته شارى تاران ده‌چێته خزمه‌تى هونه‌رمه‌ند ( ئهردهشيرى كامگار) بۆوه‌رگرتنى زانيارى زياتر به‌شێوه‌ى ته‌كنيكى له‌سه‌ر ئامێرى ( كه‌مانچه)ماوه‌ى (6) ساڵان ماوه‌ته‌وه ، له‌و ماوه‌يه‌شدا هونه‌رمه‌ند چۆته پهيمانگاى هونه‌رمه‌ندى كهمانچهژهنى نێودار ( داودى گه‌نجى) له‌و پهيمانگايهش زۆر وانه‌ى به‌سوودى له‌سه‌ر ژهنينى ئامێرى كه‌مانچه وه‌رگرتووه ،
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵاى كهريمى ، خولياو حه‌زى زۆرترى بۆ هونه‌ره‌كه‌ى ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووه و زياتر گه‌ڕاوه به‌دواى مامۆستاى شاره‌زا تا له‌ڕووى ئهكاديميهوه زانستى موزيك وه‌ربگرێت ، هه‌رله‌و گه‌شته‌يدا بۆتاران دواى ئه‌و دووهونهرمهنده ( ئهردهشيرى كامگار و داودى گه‌نجى ) چۆته ديدارى هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌د عه‌لى كيانى نه‌ژاد)ژهنيارى ( نهى كهسائي) زۆر سوودى لێوهرگرتووهو خه‌رمانى هونه‌رى خۆى پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه .
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵاى كهريمى دواى ئه‌و هه‌موو كۆشش و تێكۆشانه هونه‌رى يه توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت ، تا له‌ساڵى (1993) لهفيستڤاڵيكى نێوده‌وڵه‌تى له‌شارى تاران ،به‌ئامێرى كه‌مانچه به‌شدارى بكات و پله‌ى يه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بۆ هونه‌رمه‌ند بووه هۆى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌د عه‌لى كيانى نه‌ژاد) گروپێكى هونه‌رى به‌ناوى ( جه‌وان) دابمه‌زرێنن و هونه‌رمه‌ندانى گۆرانيبێژ له‌ده‌ورى گروپه‌كه كۆبكه‌نه‌وه و چالاكى هونه‌رى ئه‌نجام بده‌ن ، گۆرانيبێژانى وه‌ك ( محه‌مه‌د جه‌واد شه‌جه‌ريان ، هومايۆنى كازمى ، به‌هرۆزى ته‌وه‌كولى و جهمشيدى عه‌زيزخان) ئه‌م كارانه‌ى هونه‌رمه‌ند ڕێگه خۆشكه‌رن بۆ ئه‌وه‌ى كاره هونه‌رييه‌كانى بباته ده‌ره‌وه‌ى ئێران و له‌وڵاتانى ده‌ره‌وه كاروچالاكى هونه‌رى ئه‌نجام بدات .
هونه‌رمه‌ند كهريمى دواتر له‌گه‌ڵ گروپى (بێستوون) ى شارى كرماشان ، به‌سه‌رپه‌رشتى هونه‌رمه‌ند ( عه‌لى ڕه‌زا به‌شير پوور ) و هاوكارى گۆرانيبێژان ( جهمشيدى عه‌زيزخان و مهرۆى مسته‌وفى) كۆنسێرتيان ئه‌نجامداوه ،
له‌شارى سه‌قز بۆ ماوه‌ى (2) ساڵ واته ( 1992 _1993) خولى فێربوونى موزيكى كردۆته‌وه و مامۆستاى خوله‌كه بووه .
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵاى كهريمى له‌ساڵى (1995) له‌گه‌ڵ گروپێكى موزيكى شارى سنه ، بۆمه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆنسێرت بۆ هونه‌رمه‌ندى لاوى شارى سنه ( كه‌مالى سه‌فى خان) ڕووده‌كاته باشوورى كوردستان، له‌شارى هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد كۆنسێرت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ماوه‌ى (2) دوو ساڵ ( 1998 تا 2000) به‌شدارده‌بێت وه‌ك كه‌مانچه ژه‌ن له‌گه‌ڵ كار‌و چالاكييه هونه‌رييه‌كانى گرووپى ( چل ده‌ف ) .
وه‌ك ئه‌ندامێكى گرووپى موزيكى ( مه‌ستان) و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( به‌هرۆزى ته‌وه‌كولى ) ڕووده‌كه‌نه وڵاتانى ( ڕووسيا و توركمانستان و ژاپۆن) به‌كارى ئه‌نجامدانى كۆنسێرت و چالاكى هونه‌رى ، هه‌روه‌ها له‌ساڵى (2000) له‌گه‌ڵ گروپى ( لاوژهى موكريان) به‌هاوكارى هونه‌رمه‌ندى شارى سه‌قز ( بێهنامى تاهيرى ) گه‌شتێكى هونه‌رى بۆ وڵاتى ( سويد و به‌لجيكا) ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵاى كهريمى ده‌روێشێكى ماندووى موزيك و گۆرانى كوردى ، به‌رده‌وام سه‌رقاڵى كارى هونه‌رى و هاوكارى هونه‌رمه‌ندان بووه ، له‌ساڵى (2003 بۆ 2004) گروپێكى موزيك به‌ناوى ( هۆره) له‌شارى سه‌قز داده‌مه‌زرێنێت و كۆنسێرتى بۆ هونه‌رمه‌ند ( نادرى وسوقى ) له‌شارى (سنه و مه‌ريوان ) ئه‌نجامداوه ،
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵاى كهريمى له‌ساڵى (2005) به‌يه‌كجارى هاتۆته باشوور و له‌شارى سلێمانى نيشته‌جێ بووه ، ژيانى دوور لهزێدهكهى نابێته له‌مپه‌ر و له‌كارى هونه‌رى بوه‌ستێ ، نه‌خێر هه‌ر زۆر زوو ڕايهڵهى په‌يوه‌ندى هونه‌رى و برايانه‌ى له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ندانى باشوور به‌گشتى و شارى سلێمانى گرێدا‌و و جێى خۆى لهنێودڵى هونه‌رمه‌ندان و نێوه‌ندى هونه‌ريدا كردۆته‌وه،
له‌شارى سلێمانى گروپى موزيكى ( مه‌حوى ) دامه‌زراندووه ،لهفێرگهى (چلئاواز) وانه‌ى موزيك دهڵيتهوه ، هه‌روه‌ها وه‌ك مامۆستايه‌ك لهپهيمانگاى (نه‌وا) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و مامۆستايان ( خاليد سه‌ركار و فهرهنسيس دادود ) له‌سه‌ره‌تاى ساڵى (2007) گروپێكى موزيكى دامه‌زراندووه به‌ناوى ( گروپى موزيكى خاك) سهربهڕاديۆى خاكه ،هه‌روه‌ها كارمه‌ندى گرێبهستيشه له‌به‌شى هونهرهميللييهكانى سلێمانى و له‌كاتى ئێستادا سه‌رقالى نوسينه‌وه‌ى چه‌ند كارێكى مۆسيقايه.
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵاى كهريمى له‌ماوه‌ى كارى هونه‌ريدا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات، به‌شێوه‌ى تاك يان گرووپ له‌گه‌ڵ ئه‌م هونه‌رمه‌نده گۆرانيبێژانه كارى هونه‌رى ئه‌نجامداوه ( محه‌مه‌دى ماملێ ، عه‌زيز شارۆخ ، ناسرى ڕه‌زازى ، حه‌مه جه‌زا ، به‌هرۆزى تهوهكوللى ، جهمشيدى عه‌زيز خانى ، مه‌رۆ مسته‌وفى ، ئيبراهيم خه‌يات ، محه‌مه‌د جه‌واد شه‌جه‌ريان )
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێم هونه‌رمه‌ند جيا لهشارهزايي له ژهنينى ئامێرى ( جۆزه _ كه‌مانچه) شاره‌زايي هه‌يه لهژهنينى ئامێره‌كانى ( سێ تار ، ده‌ف و زه‌ڕب) ، خێزانداره و يه‌ك كوڕى هه‌يه ،
سڵاو و ڕێز له‌خه‌رمانى هونه‌رى هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵاى كهريمى و هه‌ميشه ته‌ندروست و پر ووزه‌و هه‌ستى هونه‌رى به‌رده‌وامتر فره به‌رهه‌متر بێت.
26/12/2020 هه‌ولێر
سه‌رچاوه : (*1) كتێبى كه‌شكۆڵى نوسينه‌كانم ، هونه‌رمه‌ند وريا ئه‌حمه‌د ، لاپه‌ڕه (405)
_به‌هۆى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنييه‌وه زۆرجار له‌گه‌ڵ هه‌واڵپرسين هه‌ندێك زانياريم له‌خودى هونه‌رمه‌ند وه‌رگرتووه و له‌لاى خۆم گه‌ڵاڵه‌م كردووه ( ج،د)