پێشانگایەکی شێوەکاری داھاتەکەی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان تەرخان دەکات
بە نمایشکردنی چەند تابلۆیەکی ھونەری، لە گەلەری مۆزەخانە لە شاری سلێمانی، پێشانگایەکی تایبەتی بۆ شێوەکار سەھەند حەمەی حەمە سەعید کرایەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٠-٢-٢٠٢٣، بەئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیریی و لاوان و ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجەو د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و ھونەری سلێمانی و محەمەد فەتاح بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیریی و ھونەری ھەڵەبجە و محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و ھونەری سلێمانی و ھونەردۆستان و میوانان، پێشانگاکە کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا کە لەلایەن بەشی ھونەری شێوەکاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و ھونەری سلێمانییەوە رێکخرابوو، تابلۆی ھونەری جۆراوجۆر نمایشکرا و
داهاتی پێشانگاکەش تەرخان دەکرێت بۆ لێقەماوانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان.
فۆتۆ: عەدنان رۆژبەیانی