ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
هەموو لایەک ئاگادارن لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بومەلەرزەیەکی بەهێز، باکور و ڕۆژئاوی کوردستانی هەژاند و بەدەیان هەزار شەهید و برینداری لێکەوتەوه.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو دوو بەشەی کوردستان، بڕیاریدا هەموو چالاکییەکی ئاهەنگ ئامێز لەسەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە سنووری وەزارەتماندا ڕابگیرێت.