بەرێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە د. فەریاد فازیل كرد بۆ بەدەستهێنانی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی ئەڵمانیا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25/1/2023، د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی بەئامادەبوونی محەمەدكوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیكرد لە د. فەریاد فازیل عومەر زانا و پسپۆڕ لە بواری مێژوو و ئەدەبی كوردی و زمانە رۆژهەڵاتییەكان و دامەزرێنەر و سەرۆكی ئینستیتوتی خوێندنی كوردی لە بەرلین.
لەدیدارەكەدا سەرەتا د.موحسین ئەدیب پیرۆزبایی لە د. فەریاد فازیل كرد بۆ بەدەستهێنانی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی ئەڵمانیا كە لەلایەن سەرۆك كۆماری ئەڵمانیاوە پێیبەخشراوە لە پای ئەو هەوڵ و خزمەتی دكتۆر پێشكەشی كردووە. بەڕێوەبەری گشتیی وتیشی: بەداخەوە ئێمەی كورد یان وەك قوربانی یان وەكو شەڕكەر ناسراوین بۆیە پێویستە هەوڵ بدرێت لە رێگای زانایانەوە وەكو گەلێكی خاوەن كەلتوور و خاوەن ئەدەب و مێژووییەكی دەوڵەمەند بناسرێین .
لە بەرامبەردا، د. فەریاد فازیل خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیدار و یەكتربینینە نیشاندا و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە پێش ئەوەی گرنگی بە زۆری و بۆری چالاكییەكانمان بدەین دەبێ ئیش بۆ ئەوە بكەین كە بەرهەمە ئەدەبی و فیكریی و مێژوییەكانمان لە ئاستێكی باڵاو بە داڕشتنێكی ئەدەبی و بە وەرگێڕانێكی شیاو بە گەلانی جیهان بناسێنین.
د.فەریاد فازیل عومەر، لە ساڵی 1950 لە سلێمانی لەدایكبووە و خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لە زمانی كوردی و تا ساڵی 1978 لە زانكۆی سلێمانی وانەی كوردی وتووەتەوە.
لە ساڵی (1982)ەوە لە زانكۆی ئازاد لە بەرلین وانە بە خوێندكارانی زمانی كوردی بە هەردوو شێوەزاری كرمانجی و سۆرانی دەڵێتەوە و خاوەنی 32 كتێبی چاپكراوە، لە ساڵی (1988)ەوە خاوەنی ئینستتیوتی خوێندنی كوردیە كە زیاتر لە 20 هەزار كتێبی جیاواز لەخۆی دەگرێت. ئەم روناكبیرە كوردە، ماوەی 40 ساڵە لە بەرلین خزمەت بە ناساندنی زمان و ئەدەب و مێژووی كورد دەكات.
لە كۆتایی ساڵی 2022، دا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ملوانكەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ بەم روناكبیر و مامۆستا چۆن منداڵەکانمان بە گەشبینی پەروەردە بکەین؟