• سەرەکی
  • هەواڵ
    • ئابووری
    • ئەدەبی
    • کەلتووری
    • هونەری
    • وەرزشی
  • بابەت
    • ئابووری
    • ئەدەبی
    • فیکری و فەلسەفی
    • کەلتووری
    • هونەری
    • وەرزشی
  • هەمەڕەنگ
  • گەلەری
  • کتێبنامە
    • رانانی کتێب
    • کتێبە تازە چاپکراوەکان
  • سینەما و شانۆ
    • ناساندنی شانۆ
    • ناساندنی فیلم
    • ناساندنی شانۆکارە ناودارەکانی کورد و بیانی
    • ناساندنی دەرهێنەر و ئەکتەرە ناودارەکانی کورد و بیانی
  • دەربارە
  • پەیوەندی
  • EN
DCAsuli
  • سەرەکی
  • هەواڵ
    • ئابووری
    • ئەدەبی
    • کەلتووری
    • هونەری
    • وەرزشی
  • بابەت
    • ئابووری
    • ئەدەبی
    • فیکری و فەلسەفی
    • کەلتووری
    • هونەری
    • وەرزشی
  • هەمەڕەنگ
  • گەلەری
  • کتێبنامە
    • رانانی کتێب
    • کتێبە تازە چاپکراوەکان
  • سینەما و شانۆ
    • ناساندنی شانۆ
    • ناساندنی فیلم
    • ناساندنی شانۆکارە ناودارەکانی کورد و بیانی
    • ناساندنی دەرهێنەر و ئەکتەرە ناودارەکانی کورد و بیانی
  • دەربارە
  • پەیوەندی
  • EN
DCAsuli
  • سەرەکی
  • هەواڵ
    • ئابووری
    • ئەدەبی
    • کەلتووری
    • هونەری
    • وەرزشی
  • بابەت
    • ئابووری
    • ئەدەبی
    • فیکری و فەلسەفی
    • کەلتووری
    • هونەری
    • وەرزشی
  • هەمەڕەنگ
  • گەلەری
  • کتێبنامە
    • رانانی کتێب
    • کتێبە تازە چاپکراوەکان
  • سینەما و شانۆ
    • ناساندنی شانۆ
    • ناساندنی فیلم
    • ناساندنی شانۆکارە ناودارەکانی کورد و بیانی
    • ناساندنی دەرهێنەر و ئەکتەرە ناودارەکانی کورد و بیانی
  • دەربارە
  • پەیوەندی
  • EN
  • سەرەکی
  • هەواڵ
    • ئابووری
    • ئەدەبی
    • کەلتووری
    • هونەری
    • وەرزشی
  • بابەت
    • ئابووری
    • ئەدەبی
    • فیکری و فەلسەفی
    • کەلتووری
    • هونەری
    • وەرزشی
  • هەمەڕەنگ
  • گەلەری
  • کتێبنامە
    • رانانی کتێب
    • کتێبە تازە چاپکراوەکان
  • سینەما و شانۆ
    • ناساندنی شانۆ
    • ناساندنی فیلم
    • ناساندنی شانۆکارە ناودارەکانی کورد و بیانی
    • ناساندنی دەرهێنەر و ئەکتەرە ناودارەکانی کورد و بیانی
  • دەربارە
  • پەیوەندی
  • EN
بەفر و هەورامان و دەقە شیعرێکی پیرشالیار
سەرەکی بابەت ئەدەبی بەفر و هەورامان و دەقە شیعرێکی پیرشالیار
ئەدەبی
شوبات 8, 2023

بەفر و هەورامان و دەقە شیعرێکی پیرشالیار

ئیبراهیم حاجی زەڵمی

دیاردەكانی سرووشت هەمیشە شوێنگەی دیاریان هەم لە تێفكرین و دونیابینی تاك و هەم دەركەوتەو شوێنگەی لەناو كەلتوورو كەلەپوورو پاشخانی هونەری و ئەدەبی كۆمەڵگەدا هەبووەو دەبێت. لەم تێگەیشتنەوە دەمەوێت باس لە پەیوەندی دیاردەی بەفربارین و تەماشەو تێگەیشتن و جێگەگیری لە ناو كەلتوورو بیرو زمانی خەڵكی هەوراماندا  بکەم کە چی و چۆن بووە، هەروەها سەرتوێژێكی لەوبارەوە وەك نووسین  بخەمە بەرچاو:

بەفر..كەبەهەورامی پێیدەوترێت (وەروە) بریتیە لە پێكهاتەیەكی ئاوی سپی وورد كەوەك (لۆكە/ ووڕە)ی هەلاج دەبارێت لە سات و وەختی ساردا واتە بەزستاندا دەبارێت چونكە پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆژێر پلەی سفر، لەبری باران دڵۆپە بارانەكە دەبێت بەبەفر و دەبارێت.

دیارە ئەم دیاردەیە واتە دابارین بەم شێوەیە،  كۆمەڵێك چەمك و ماناو ئیدیۆم وتێگەیشتنی تایبەتی بەپێی كۆمەڵگەكان و گروپە كۆمەڵایەتی و ناوچەییەكان دەهێنێت بەدووی خۆیدا. بۆنموونە هەر ئەم جۆرە دابارینەدا چەند چەمكی جیاو جۆراوجۆر درووست دەكات و لەنێو زمانی كۆمەڵگەدا جێی خۆیان دەكەنەوە لەوانە:

دودان: لە هەوراماندا پێش ئەوەی بەفر بگاتە دۆخی تەواوی خۆی واتە وەك بەفر ببارێت، بەمانا هێشتا كەشو هەوا تەواو نەگەیشتوەتە ئەو پلەیەی كە وەك بەفر ببارێت، بەڵكو لەدۆخێكدایە نەوەك تەرزەیەو نەوەك باران بەڵكو بەفرەو بەگەیشتی بەسەرزەوی ڕاستەوخۆ دەبێت بە ئاو، خۆی ناگرێت بەوەی كە شێوەی خۆی وەك بەفر پیشان بدات بەڵام بەوەی بگاتە زەوی شێوەی بەفرێکی زبری هەیەو کەشەکە یارمەتی مانەوەی نادات و دەتوێتەوە .

پووشڵێ: ئەو كاتەیە كە ئاووهەوا گەیشتوەتە ژێر پلەی سفری سیلیزی و بەفر بەشێوەی كلوكلو دێتە خوارەوەو سپێتی بەفر بەرچاوان دەگرێت كەمرۆڤ زۆردوور ببینێت.لێرەدا پووشڵێ بریتیە لەو بەفرەی كە هێشتا بە ئاسمانەوەیەو بەشێوەی سەماكردن كلوەكانی دادەبارنە زەوی.

وەروە: بریتیە لەو دابارینە سپیەی كە باریوەتە سەرزەوی و زەمینی سپی پۆش كردووە.

كڕێوە: كاتێك ئەم دابارینەی بەفر ڕەشەباو بایەكی توندی  لەگەڵ دەبێت و سەرمایەكی توند لەگەڵ خۆی دەهێنێت پێی دەوترێت كڕێوە.

دەمە: هەركات پاش بەفر بارینێكی زۆر ڕەشەبایەكی توند هەڵی كرد ، كە ئەمەزیاتر بەدامێنی كەژو لوتكەی چیاكانەوە ڕوودەدات کە توێژی سەرەوەی بەفرەكە وەك گەردەلوول بادەداو لەشێوەی تەمو تەمەلوول بەرچاو نارۆشن دەكات پێی دەوترێت دەمە.

بۆران: هەركات بەفربارین بایەكی توندی لەگەڵ بوو بەشێوەیەك دەنگی باو ساردیەكەی مرۆڤ تەواو بێزار بكات و رێگر بێت لەبەردەم كارو جووڵەی مرۆڤ و رێكردنی بە شێوەیەكی سرووشتی ئەوكات بەو دۆخە دەوترێت بۆران.

هەرەسە: بریتیە لە گڵۆڵەبوونی بەفرو گەرەبوونی بەجامێنی چیا زۆر لێژەكانەوە، كەبەشێوەی تۆپ و گەورەتردەبێت خلۆردەبێتەوەو بەشێوەیەك ئەوەی بكەوێتە بەردەمی لە درەخت وهەرشتێك لوولی دەدات لەگەڵ خۆیدا.

وەروەچاڵ: بریتیە لەو شوێنە نزم و چاڵەی كە بەفری تیادا دەمێنێتەوە تا درەنگانێكی وەرزی هاوین.

………….

لەگەڵ بارینی بەفردا بەدەر لەوەی كە بارودۆخی كەشو هەوا سارد دەبێت و كپ دەبێت، كۆمەڵێ باڵندە  ڕوودەكەنە ناوچە ئاوەدانیەكان، ئەمەش زۆرجار لە شیعرو بەیت و بالۆرەدا باسكراوە، لەوانە جۆرەكانی باڵندەی (ڕیشۆڵە..وەرویلی..وەك شاعێر دەڵێت:

ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە

ڕیشۆڵەکان بەرەوخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە

دیارە لەهەوراماندا پەیوەندی مرۆڤ و بەفرو ڕەنگدانەوەی مێژینەی هەیە هەندێك پێیانوایە ڕەنگە كۆنترین دەقی شیعری كوردی ئەم دەقە شیغریە بێت كەباس لەبەفر دەكات

كەهی پیرشالیاری هەورامانە..دەڵێت:

وەروێ وارۆ وەروە وەرێنە…واتە بەفرێك دەبارێت بەفرەكانی تر دەخوات و دەشواتەوە

وەرێسەی پڕچیۆ دووە سەرێنە…. واتە:  گوریس گەر بڕا  ئیتر دووسەر دەبێت.

گۆشڵێ مێڕیۆ دووە بەرێنە…….واتە: ئەگەر گۆزە بشكێت ئیتر دوودەرگایە

 گەرگەی سیاوە هێڵە چەرمێنە…..  واتە: مریشكی ڕەش هێلكەی سپی دەكات

…

لێرەدا گەر بەوردی تەماشەی ئەم دەقە شیعریە بكەین.. كە ڕاستە ئەم شیعرە پاشخانێكی مەعریفی ئاینی ومێژوویەكی دێرنی هەیە لەوەی كە:

یەكەم: لەزەمەنێكدا وتراوە كەسرووشت زاڵە و بیری گەورەبینی دەسەڵاتی رەهای سروشت و دیاردەكانیەتی، بۆیە ناو هێنانی بەفر وەك دەسەڵاتێكی داپۆشەرو كپكەرەو راَدیكاڵ ئاماژەیە بۆ باڵادەستی بەفر. كەبەفر هەموو شتەكانی تر دادەپۆشێت و تەنانەت هاوشێوەكانیشی خامۆش دەكات، كەلێرەدا مەبەستیەتی كە دەسەڵاتێكی ڕادیكاڵ و یەكلاكەرەوە دێت و ئەوەی هەیە وەلای دەنێت و دەیتوێنێتەوە. كە بەڕاو خوێندنەوەی ئێمە ئەم پیرە كەڕابەرێكی ئاینی هەورامان بووە باس لە هاتنی رۆژی دوایی دەكات كە دەسەڵاتێكی خودایی دووبارە ژیانێكی نوێ دەهێنێتەوە بۆ مرۆڤەكان. ئەم ژیانە بەكۆتا دەگات و ژیانی دوایی دێت و باڵ دەكێشێت و ژیانێكی نوێ دەست پێدەكات.

وەرێسە.. هەمیشە ئاین لە بیركردنەوە كۆنەكاندا وەك گوریسێك و پەیوەندی بەستێكی زەوی بەئاسمانەوە (مرۆڤ و خودا) باسكراوە، تەنانەت لە تەوراتیش و قورئانیش هەر بەو دیدە باسكراوە، ئەوەتا قورئان كەدەفەرموێت: (واعتصموا بحبل الله جمیعا ولا تفرقوا…)كەلێرەدا كەباسی ئەم گوریسە دەكرێت هەمان ڕاڤەی ئایەتەو هەمان دیدی ئاینەكانی پێش ئیسلامە بەوەی نابێت مرۆڤ پەیوەندی خۆی و خودا بپچڕێنێت.. ئیتر مرۆڤ و پەیوەندیە رۆحیەكانی بەكۆتا دەگات، لەوێدا گوریسی پەیوەندی مرۆڤ و ئەوانی تر بەكۆتا دێت و دەپچڕێت، لەوێوە دوو دەرەنجام و دووسەری گوریس بەدەست مرۆڤەكانەوە دەمێنن یەكێكیان بۆ ژیانێكی خۆش و ئەوی تریان پێچەوانەكەی.

گۆشڵێ مەمێڕیۆ..لێرەدا مەبەستی (گۆزە.. ) ئەوسا گۆزە ئاماژە بووە بۆ مرۆڤ، تەنانەت لەكاتی مردنیدا دووبارە بۆ ئەوەی زیندوو بێتەوە خراوەتەوە ناو گۆزەوەو پێداویستیەكانی ژیانی هەندێكی لەگەڵیدا نێژراون، بۆیە ئەو نەریتەش لەم ناوچەیە پێش ئیسلام هەبوەو مرۆڤ خراوەتە ناو گۆزەوەو كراوەتە ژێر خاكەوە، تا هاتنی ئیسلام،  بۆیە مەبەست لێی شكاندنی گۆزەیە واتە گۆڕینی دۆخێكی مرۆڤ و رۆیشتنی بۆ دۆخێكی تر، ئەوكاتە ئاماژەیە بۆ لەسەركرانەوەی دەرگایەكی تر لەمرۆڤ كەژیانی كۆتاییە. واتە بە مردنی مرۆڤ دەرگایەکی تری لێدەکریتەوە کە ژیانی کۆتاییە.

كەرگەی سیاوە هێڵە چەرمێنە.. هەر لەوكاتەدا مرۆڤ بە پێی نیاز ویستی چاكەی هەژماری لەگەڵ دەكرێت، مرۆڤەكان ئەگەرچی رەنگ و ڕوویان هەر جۆرێ بووە كارو كردەیان چ جۆرێك دەركەوتووە لەدونیادا، لەوێدا ویستی چاكە سپێتی دەرەنجامەكان دەردەخات.ڕوخسارو شتە بەرچاوەكان ئەگەرچی ڕەش بن و مرۆڤەكان گوناهباریش بن بەڵام ویست و باوەڕیان لاپەرەیەكی سپی و بەرهەمێكی رۆشنیان بۆ دەخاتەوە.

40
مێشوولەی زۆڵشوبات 7, 2023
هەینی کۆنسێرتی ئاوازە رەسەنەکان بەرێوەدەچێتشوبات 8, 2023هەینی کۆنسێرتی ئاوازە رەسەنەکان بەرێوەدەچێت

بابەتی هاوشێوە

48369568_1291991374274620_1981660926411014144_n
ئەدەبیبابەت

نزا

Mustafa Fatih شوبات 23, 2023
332938805_1126532384692448_875525731867792191_n
ئەدەبیبابەترانانی کتێبکتێبنامە

دەنگەكانی ناو دۆزەخ

Mustafa Fatih شوبات 23, 2023

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هاوپۆلەکان

  • بابەت
    • ئەدەبی
    • فیکری و فەلسەفی
    • کەلتووری
    • هونەری
  • سینەما و شانۆ
    • ناساندنی شانۆ
  • کتێبنامە
    • رانانی کتێب
    • کتێبە تازە چاپکراوەکان
  • گەلەری
  • هەواڵ
    • ئابووری
    • ئەدەبی
    • کەلتووری
    • هونەری
    • وەرزشی
نوێترین پۆستەکان
  • تراژدێیای جەستە، توندوتیژی دژی ژنان
    تراژدێیای جەستە، توندوتیژی دژی ژنان
    ئازار 8, 2023
  • كێشەمان لەگەڵ “ژن” هەیە
    كێشەمان لەگەڵ “ژن” هەیە
    ئازار 8, 2023
  • ڕۆژی ژن چییە؟
    ڕۆژی ژن چییە؟
    ئازار 8, 2023
گەلەری
gall-1
gall-1
gall-2
gall-2
gall-3
gall-3
gall-4
gall-4
gall-5
gall-5
gall-6
gall-6
govkrdlogo256

بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوانی سلێمانی

سلێمانی - تەنیشت هۆڵی ڕۆشنبیری

07701474535

کاتەکانی کارکردن: یەکشەممە تا پێنجشەممە کاتژمێر ٨:٣٠ ی بەیانی بۆ ٢ ی پاشنیوەڕۆ

شوێنی ئێمە:

مافی پارێزراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ٢٠٢٣