دەقی شانۆیی ( من وتۆ لەگەڵ با دا ) خوێندرایەوە
کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ دەقی شانۆیی ( من وتۆ لەگەڵ با دا ) خوێندرایەوە لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان (هۆڵی بەدیعە دارتاش)، بەشێوەیەکی زیندوو لە لایەن سێ هونەرمەندی شانۆکار ئەوانیش هونەرمەندان ( ڕووبار ئەحمەد . تاهیر عەبدولواحید . توانا نەوزاد )
دەقی شانۆیی (من و تۆ لەگەڵ با دا ) لە نوسینی ( دانا ڕەئوفە) پێکهاتوە لە چوار دەقی شانۆیی کە هەر یەکەیان ناوێکی تایبەتی هەیە ناوی دەقە شانۆییەکان (لەگەڵ بادا بڕۆ. دەتدەمە دەست با. لەگەڵ بادا وەرە . بەتەنیا لەگەڵ بادا) ناوەرۆکی دەقەکان باس لە ژیانی ژن و پیاوێک دەکات کە لە تەمەنی گەورەییانەوە دەست پێدەکات تا تەمەنی یەکتر ناسینیان لە شانۆیی چوارەمدا ژنەکە بەتەنیا ماوەتەوە بە شێوازێکی زۆر سادە و بێ هەڵچوون شانۆییەکان خوێنرانەوە .