رووخاندنی حکوومەتەکان لە لایەن ئەمریکاوە
رانانی: هێمن مامەند
کتێبی ڕووخاندنی حکومەتەکان لەلایەن ئەمریکاوە، لەنووسینی (ستیفن کینزێر)ەو ئارام مەحموود ئەحمەد لەفارسیەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی ، وەرگێڕانەکەی زۆر باشەو لێیتێدەگەیت، ئەم کتێبە 577 لاپەڕەیەو ئەمڕۆ لەخوێندنەوەی بوومە، کتێبێکی زۆر گرنگ بوو بۆ من ، ئەگەرچی بێئومێدو نیگەرانی کردم لەسیاسەتی دووفاقی و فاشیزمی ئەمریکی، بەڵام ئۆ*جەلان دەڵێت”،تێکۆشان لەپێناو ئازادی گرنگترە لەگەیشتن بەئازادی، بۆیە دەبێت ھەمیشە تێبکۆشین و نەوەستین”.
نامەوێت زۆر بچمە ناوەڕۆکی کتێبەکەو درێژی کەمەوە، بەڵام ماوەی 130 ساڵە ئەمریکا بۆپەردەپۆشکردنی ھەژاری وڵاتەکەی و دوورخستنەوەی ئاریشەو کێشەکانی ناوخۆی پەلاماری وڵاتان دەدات و ھەموو ئەو سەرکردانەی دڵسۆزن بۆگەل و خاکەکەیان و ناچنە ژێر باری ئەمریکاو کۆمپانیا ئەمریکیەکان، ئیتر بەناوی ھێنانی ئازادی و دیموکراسی لەسەر حکومیان لادەبات و وڵاتەکەیان داگیریان دەکات و دواتریش بەکاوڵکاری و وێرانەی جێیان دێلێت، بەھۆی ناھۆشیاری گەلی ئەمریکاش ھەمیشە سەرۆکەکانی ئەمریکا فێڵیان لێدەکەن ، کاتێک گەلی ئەمریکا دەڵێن بۆچی ڕۆڵەکانمان لەوڵاتان بەکوشت دەدەن؟ لەوەڵامدا پێیان دەڵێن ئەوانە لەڕوسیاو سوورەکانەوە نزیکن پێویستە لەناویان بەرن ، یان دەڵێن ئێمە خوداوەند ناردوین، بۆ لەناوبردنیان، بەڵام لەڕاستیدا داگیرکاریەکانی ئەمریکا تەنیا بۆ دەست بەسەرداگرتنی سامانی وڵاتان و پاوانخوازی و قازانجی کۆمپانیا نەوتیەکانی ئەمریکایە، ئەمریکیەکان یەکەم داگیرکاریان بە وڵاتی (ھاوای ) دەست پێکرد، کاتێک شای ھاوای لیلی ئۆکالانی ویستی دەستوور ھەموار بکات و دەستی کۆمپانیا ئەمریکیەکان ببڕێت، ھەر زوو ئینقڵابیان بەسەرکردوو لایانداو ھاوایان داگیرکرد، چونکە ھاوای بە شەکرو چەوەندەر بەناوبانگ بوو ، چیللیان داگیرکرد ، چونکە خاکەکەی مسێکی زۆری تێدابوو ، لەئێرانیش پێش ھاتنی دکتۆر محەمەد موسەدەق داھاتی نەوتی ئێران تەنیا لەسەدا شانزە دەگەڕایەوە بۆ گەلانی ئێران و باقی ئەوەی تر کۆمپانیا ئەمریکی و بەریتانیەکان دەیان برد، بەڵام کاتێک محەمەد سادق ھات نەوتی ئێرانی خۆماڵی کردوو دەستی کۆمپانیا ئەمریکیەکانی بڕی ھەر زوو کەوتنە تۆمەت بەخشینەوەو پروپاگەندە بۆی گوایە لەڕوسەکان نزیکە، بەڵام ئەمە دووربوو لەڕاستی و محەمەد موسەدەق پیاوێکی ناسۆنالیست و خۆشەویست بوو ناو گەلەکەی تاکە تاوانی ئەوەبوو داھاتی نەوتی بۆگەلەکەی گەڕاندەوەو دەستی کۆمپانیا ئەمریکی و بەریتانیەکانی بڕی ، بۆیە ڕووخاندیان، دەمەوێت ئەوەش بڵێم ڕۆژنامەنوس و میدیا ئەمریکیەکان بەپارەو پەیوەندیەکانیان لەگەڵ سی ئای ئەی ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لەپڕوپاگەندەو ڕووخانی حکومەتەکان ، ھەروەھا خیانەتی ناوخۆی و بەرتیل وەرگرتنی وەزیرو سەرکردەکانی ناو وڵاتان و خیانەت کردنیان ودەست گرتن و ھێنانی سوپای ئەمریکاش ھاوکاری باشی ئەمریکیەکان بوون لەڕووخاندنی حکومەتەکان ، بەکورتی و بەکوردی ئەمریکیەکان تا ئەوکاتە پشتگیری سەرۆک و حکومەتەکان دەکەن، کەلەژێر ھەژموونی ئەوان و کۆمپانیا نەوتیە ئەمریکیەکانن، وەھەر کاتێک لایانداو ویستیان ئەمریکیەکان لەخاکەکەیان دەربکەن و دەستی کۆمپانیا ئەمریکیەکان ببڕن لەسەر حکومیان لادەدەن، ئەمریکا ماوەی 130 ساڵە خەریکی داگیرکاریە لەوڵاتی ھاوای دەستیان پێکرد و کۆتا وڵاتیش کەداگیریان کرد عیراقە، کەلەساڵی 2003 سەدامیان ڕووخاند، تائێستاش نازانن بۆ سەدامیان ڕووخاندو ھەرچەند دەکەن لێی دەرناچن، پێدەچێت عیراق کۆتا وڵات بێت کەئەمریکیەکان داگیری بکەن، چونکە زیانە ئابوری و گیانیەکانی ئەوەندە زۆرە جارێکی تر ئەمریکا بیر لەداگیرکردن ناکاتەوە، وەبەھیچ شێوەیەک ئەمریکیەکان لەخەمی ئازادی و ھێنانی دیموکراتی نیین بۆ گەلان، ھەربۆیە لەئەفغانستان تاڵیبانیان ھێنایەوە، چونکە تاڵیبان بەڵێنی ڕێگە پێدانی ئەوەی بەئەمریکیەکان داوە، کەگواستنەوەی بۆڕی غاز بۆ ئەوروپاو ئەمریکا بە خاکی ئەفغانستاندابێت،بۆیە دوور نییە لەعیراقیش ھەمان سیناریۆ دووبارە بکاتەوە ، کەبەعسی و توندڕەوەکان بێنێتەوە سەر حکوم بەمەرجێک بۆ بەرژەوەندی ئەمریکیەکان کاربکەن، کتێبێکی باشە بۆسیاسی و ڕۆژنامەنوسە فیعلیەکان و تەواوی خەڵک، تکایە بیخوێننەوە ، نرخەکەشی تەنیا پێنج ھەزارە.
تێبینی:لەدانیشتەکانم ئەمەم بەخودی ئەمریکیەکان وتووە، کەئێوە پشتگیری دیکتاتۆرەکان دەکەن، چەندین جار لەگەڵ ئەمریکیەکان دانیشتووم و ڕووبەڕوو ئەمەم پێووتوون.