مان سیتی دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا و ئارسێناڵ بە ٤ گۆڵ لە بەرامبەرەکەی بردەوە
ئێوارەی شەممە ١٨ی شوبات ٢٠٢٣، لەگەڕی ٢٤ی پریمەر لیگ، چەن یاری گرینگ بەڕێوەچوو. لە لوتکەی پریمەرلیگدا، ئارسێناڵ و مانچستەر سیتی بوون بە میوانی هەرکام لە یانەکانی ئاستۆن ڤیلا و ناتینگهام فارست و ئارسێناڵ کاتژمێر ٣.٣٠ بە کاتی کوردستان بوو بە میوانی ئاستۆن ڤیلا و ٤-٢ لە ئاستۆن ڤیلای خاوەن یاریگای بردەوە. هەر لە لوتکەدا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە کاتی کوردستان، مانچستەر سیتی کە هەفتەی رابردوو ٣-١ لە ئارسێناڵی بردبۆوە، بوو بە میوانی ناتینگهام فارست و ٢ خاڵی گرینگی لە دەستدا و یارییەکە بە یەکسانبوون و ١-١ کۆتایی هات. ئارسێناڵ بەم بردنەوەیە بە جیاوازی ٢ خاڵ و بە ١ یاری کەمتر بە ٥٤ خاڵ لە ٢٣ یاری لە لوتکەی پریمەر لیگدایە. مان سیتی بە ٥٢ خاڵ و یەک یاری زیاتر ، واتە ٢٤ یاری لە پلەی دووهەمدایە. مان یونایتد بە ٤٦ خاڵ لە پلەی سێهەمدایە و سبەینێ یەکشەممە میوانداری لە لێستەر سیتی ئەکات و لە ئەگەری بردنەوە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ مان سیتی ئەکات بە ٣ خال.
لە یەکێکیتر لە یارییە گرینگەکانی ئەم هەفتەیەدا چێلسی میوانداری لە ساوتهمپتۆن کرد و بەردەوام بوو لە ئەنجامە خراپەکانی و ١-٠ یارییەکەی دۆڕاند. ئەمە لە حاڵێکدایە ئەمساڵ و بە تایبەت لە وەرزی زستانەدا چێڵسی و خاوەنەکەی پارەیەکی زۆریان تەرخانکرد بۆ کڕینی یاریزان، بەڵام تا ئێستە ئەنجامەکان زۆر خراپبوون و لە پلەی دەیەمدایە.
هەر لە ئێوارەی شەممەدا لیڤەرپوول بوو بە میوانی نیۆکاسڵ و بە ٢ گۆڵ بێ بەرامبەر لە نیۆکاسڵی بردەوەو نیۆکاسڵ کە لە ناو ٤ یانەی سەرەوەی خشتەکەدایە ٣ خاڵی گرینگی لە دەستدا. بەم بردنەوەیەش لیڤەرپوول دوای چەن هەفتە بە ئەنجامی خراپەوە ، خۆی ئامادە ئەکات بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ریال مەدرید لە چەمپیۆنزلیگ و کۆی خاڵەکانیشی گەیاندە ٣٥ خاڵ لە ٢٢ یاری و لە پلەی هەشتەمدایە و هیوادارە لە داهاتوودا ئەنجامی باشی ببێت و ببێ بە یەکێک لەو ٤ یانەیەی دەگاتە جامپێۆنزلیگی ساڵی داهاتوو.