مەرگی ئیمپراتۆریای عوسمانی ( ١٩٠٨ – ١٩٢٣ )
نووسینی : پۆل دۆمۆن & فرانسوا جۆرجیۆن
لەفەرەنسییەوە : د. نەجاتی عەبدوڵڵا
له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چاره‌گی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م قۆناغێكی زۆر گرینگ و چاره‌نووساز و پڕ ڕووداوی گرینگ و گه‌وره بوون له مێژووی ناوچه‌كه، كه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا زۆر به خێرایی سیما و ئه‌دگاری ناوچه‌كه‌یان سه‌راوبن گۆڕی. بێگومان بۆ مێژووی ئیمپراتۆریای عوسمانی ئه‌و ماوه‌یه زۆر به‌تایبه‌تیش دواین پانزه ساڵی كۆتایی ئیمپراتۆریا (1908-1923) به یه‌كێك له قۆناغه پڕ ڕووداو و دوور و درێژه‌كانی ئیمپراتۆریای عوسمانی داده‌نرێت. مێژووی ئیمپراتۆریای عوسمانی به‌تایبه‌تی له دوای شۆڕشی ده‌ستووریی 1908 یان به‌جۆرێك له جۆره‌كان دوای كوده‌تای سپی 1908 له توركیا “ئه‌گه‌ر بشێ ئه‌و ناوه‌ی لێ بنێین”، یه‌كێكه له‌و قۆناغانه‌ی كه بۆ مێژووی ئێمه ده‌ورانێكی گرینگه و شایانی بایه‌خ پێدانێكی تایبه‌ته. گرینگه بۆ ئێمه چونكه ئه‌و مێژووه شایه‌تحاڵی یه‌كه‌مین چاوكردنه‌وه‌ی دره‌نگوه‌خته‌ی ئێمه بوو وه‌ك (نه‌ته‌وه)، كه خه‌ریك بوو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چووین هێلێك له‌نێوان (خۆمان) و (ئه‌وی دیكه)ی عوسمانی، له‌نێوان “عوسمانیزم” و “كوردیزم”دا بكێشین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێله‌كه هێنده كاڵ بوو، ته‌نانه‌ت مه‌رگه‌سات و قوربانییه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی ساڵانی یه‌كه‌م جه‌نگی جیهان و داڕوخانی ئیمپراتۆریای عوسمانی و ته‌نانه‌ت جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی توركیاش 1919-1923 نه‌یانتوانی وامان لێ بكه‌ن له‌بازنه‌ی عوسمانیزمهوه وه‌ك (نه‌ته‌وه) باز بده‌ین بۆ بازنه‌ی ناسیۆنالیزمی كورد. له‌گه‌ڵ شۆڕشی ده‌ستووریی 1908 كه هه‌موو نه‌ته‌وه كریستیان و موسڵمانه‌كانی ناو ئیمپراتۆریا ئهوهێنده هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ییان به‌رز بوو، كه خۆیان وه‌ك “نه‌ته‌وه” و “ئیتنی” جیاواز ده‌بینی و خاوه‌نی كۆمه‌ڵه و زمانحاڵی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی نووسراو و پاشخانێكی گه‌وره‌ی نووسراو بوون و، به پرۆسیسی نه‌ته‌وه‌سازیدا ڕۆیشتبوون.