زمان ودیالهکتیکی مانا
له هارمۆنیزه‌کردنی ( باشه گوتن ) و( باش ) گوتن دا
ن: نەبەز محەممەد
یه‌کێک له کێشه زمانیه‌کان له بواری ده‌ربڕین و گه‌یاندنی ڕاستیکان دا، که خۆی له فه‌لسفه‌ی ئاخاوتن و ئارگۆمێنتکردندا ده‌بینێته‌وه، بریتیه له باشه گوتن و باشگوتنی مه‌به‌سته‌کان و گه‌یاندنیان وه‌کو ڕاستیه‌ک، که ئه‌مه‌ش شاندهداته سه‌ر زۆر لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی وه‌کو سیمۆلۆژی و نیشانه ناسی و ئیستاتیکا aesthetic و هونه‌ری ده‌ربڕین و ئاخاوتن و بوتیقا و لایه‌نی ڕه‌وانبێژی له زماندا، هیگڵ له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێت: ” تۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی باس له هه‌قیقه‌ت بکه‌یت پێویستت به زمانی باڵا هه‌یه” یانی زمانی فه‌لسه‌فه، بێگومان زمانی فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی زمانه‌وانی و، هونه‌ری گوتن و ده‌ربڕین و جوانی ناسی و چه‌مک و تێگه‌ی تایبه‌ت ده‌وه‌ستێ، که له‌خۆیاندا هه‌ڵگری فره‌یین له‌باری مانا و نیشانه زمانیه‌کانه‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر باس له باشگوتن ده‌که‌ین وه‌کو لایه‌نێکی عه‌قیده doctrine و بڕوا پاکی، ئه‌وا وه‌کو ئه‌کادیمیه‌ک یا وه‌ک و لایه‌نی زانستی بابه‌ته‌که پێویسته باز به‌سه‌ر ئه‌و لێکدژی و دیالهکتیکهدا نه‌ده‌ین که زمان له گوتن و ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه و مه‌به‌سته‌کاندا ده‌یهێنێته ئاراوه‌و توشیان ده‌بین؛ هه‌ڵبه‌ته مه‌سه‌له‌که‌ش زمان لووسی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵکردن نیه، به‌ڵکو ده‌بێت وه‌ک و کێشه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و زمانی سه‌رنجی بابه‌ته که بده‌ین و هه‌وڵی وروژاندن و ڕه‌چاوکردنی بده‌ین.
بۆیه به بڕوای من که ده‌وترێت؛ هه‌میشه باش به‌خه‌ڵک بڵێن ” وقولوا للناس حسنا ” ئه‌مه گرنگ نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی په‌نجه ڕاکێشین بۆدیالهکتیکی مانا وه‌کو کێشه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و زمانی، له بوونی توانای ده‌ربڕین و، گوزارشتکردن له هه‌قیقه‌ت و وتنی باشه‌دا ..
بۆیه، به‌بڕوای من هه‌میشه کێشه‌که ئه‌وه‌یه، که ئه‌م ڕه‌هه‌ندی باش یا چاک گوتنه گۆڕاوه و ده‌گۆڕێت بۆ جوان گوتن، چونکه له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه پێویستمان به جوانیناسی هه‌یه له ده‌ربڕیندا یا له هه‌موو بواره‌کانداو، ناکرێت له پرۆسه‌ی گوتنیشدا هه‌رگیز ستاتیکا فه‌رامۆش بکه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌مه حه‌تمیه inevitably، که ئه‌م باشه گوتنه ده‌گۆڕێت بۆ جوانگوتن و ستاتیکاش سه‌رده‌کێشێت بۆ لایه‌نی ڕیتۆریکی و به‌لاغی و ڕه‌وانبێژی، ئه‌مه‌ش واده‌کات سه‌ره‌نجام وه‌ک و ڕاستی و هه‌قیقه‌ت شته‌کانمان پێبگات، ئێمه‌ش به هۆی ئه‌و چێژه‌ی، توانا ڕهوانبێژیهکه و جوانگوتن و هونه‌ری باشگوتنهکه ده‌یبه‌خشێت، بابه‌ته‌که وه‌ک ڕاستی قبوڵ که‌ین یا وا تێده‌گه‌ین که ڕاسته.. له لایه‌کی تره‌وه، هه‌قیقه‌ت وتن یا ته‌عریفکردن له هه‌قیقه‌ت له‌سه‌ر زمانی باڵا و، بوونی توانای هونه‌ری وتن و، لایه‌نی ڕهوهنبێژی و توانای ده‌ربڕین وه‌ستاوه.
به واتایه‌کی تر باشه گوتن به ناچاری به‌شێک له جوانگوتن و ستاتیکا له‌خۆ ده‌گرێت؛ ئه‌مه‌ش ده‌گۆڕێت بۆ – یا ڕاستر وایه بڵێن پشت ده‌به‌ستێت به – ڕه‌وانبێژی و لایه‌نی ریتۆریکی و، له ئه‌نجامیشدا ده‌شێت هه‌قیقه‌ت داپۆشرێت و شتگه‌لێکی تر وه‌ک و ڕاستی خۆ بنوێنن، نه‌ک خودی ڕاستی یا هه‌قیقه‌ت، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌هۆی سیحری زمان و چێژ به‌خشین له وتندا و توانای به‌لاغه‌ت و ده‌ربڕینه‌وه، که ده‌کرێت وه‌کو دیاله‌کتیکی مانا‌و کێشه‌یه‌کی زمانی لێبڕوانین و تێیبگه‌ین ..
22/2/2014