چاپی سێهەمی رۆمانی “سێبەری با” ئامادەی بڵاوکردنەوەیە
چاپی رۆمانی سێبەری با، لە نووسینی كارلۆس ڕویس زافۆن و وەرگێڕانی هیوا قادر لە داهاتوویەکی نزیک و لە پێشانگای کتێبی هەولێر، بڵاو دەکرێتەوە.
سێبەری با یەك لە كتێبە نایابەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە و لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ هیوا قادر ەوە كراوە بەكوردی.
ئەم ڕۆمانە هەرزوو لەناو خوێنەراندا جێگەی خۆی كردەوە و لەلایەن زۆرێك لە نووسەران و خوێنەرانەوە دەربارەی نووسرا. سێبەری با یەك لەو شاكارانەی ئەدەبی جیهانە كە ورد، هێواش بەناو ژیان و یادەوەری مرۆڤدا گەشت دەكات و دەربارەی دڵشكان، ئەڤین، یادەوەری و زۆر شت دەگێڕێتەوە.
“سێبەری با “ لەگەڵ چەندین کتێبی تردا لە پازدەهەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب، لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٣/٨ تا ٢٠٢٣/٣/١٨ بە داشكاندنەوە بڵاو دەكرێتەوە.