سه‌رتاپای زه‌وی لانه و ماڵمانه
محه‌مه‌د كوردۆ
گیانه من و تۆ جووتێ كۆترین
عیشق باڵمانه
گشت ئاسمانه‌كان
شوێنی فڕین و
سه‌رتاپای زه‌وی لانه و ماڵمانه
كه ده‌نوك ده‌سووین
له ده‌نوكی یه‌ك
هه‌رچی عاشقی ئه‌م جیهانه‌یه
گوێیان له گمه و ناڵهناڵمانه
زۆر جار ڕوو ده‌دات
هێشتا خۆر تازه
كاكۆڵی زه‌ردی به‌رداوه‌ته‌وه
ئێمه بۆ نمه‌ی دڵۆپێك شه‌ونم
یاڵه و یاڵمانه
ئێمه ئاسووده‌ین
چه‌ند بۆ دوور بفڕین
هه‌ستی غه‌ریبی ناگاته دڵمان
چونكه دڵنیاین خوا له پاڵمانه
هه‌ستی غه‌ریبی ناگاته دڵمان
چونكه دڵنیاین
گشت ئاسمانه‌كان
شوێنی فڕین و
سه‌رتاپای زه‌وی لانه و ماڵمانه