دوو هونراوەی جووتیار قادر
(١)
هێندە ئازیزی لەلام
گەر دوریش بیت
لەڕۆحم دایت،
لەبارانی بەهاردەچی
لەپڕ دێیت و
دادەباریت
بەسەر غوربەتی ئەوینمان
ئاسەواری ئەو دووریە
دەسڕیتەوە.
٢٠٢٣/١/٢٥
(٢)
بەڕادەیەک خۆشم دەوێیت
هەست دەکەم
خۆشەویستی لەتۆیا
تواوەتەوە
بەشێوەیەک بیرت دەکەم
وادەزانم
جیهان پڕە لەدوورکەوتنەوە
هێندەش
بۆت پڕ ئۆمێدم
دەزانم هەر دەگەڕێیتەوە.
١٠/١٠/٢٠٢