وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە گرووپی ئاگۆراڤیژەن دەکات
هەولێر، سێشەممە (14ـى شوبات/ فێبرایەرى 2023)
حەمەی حەمەسەعید، وەزیرى ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە شاندێکی گرووپى ئاگۆراڤیژەن.
لە دیدارێکدا، وەزیرى ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستخۆشى لە کاروچالاکی گرووپەکە کرد و ڕایگەیاند، گرووپی ئاگۆراڤیژەن لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوی کایەى ڕۆشنبیری کوردی بکات و خوێنەرانی کورد لە ناوخۆ و دەرەوە بەیەکەوە ببەستێتەوە.
لە بەرامبەردا گرووپی ئاگۆراڤیژەن سوپاس و پێزانینیان بۆ وەزیری ڕۆشنبیری و هاوکاری و پشتیوانییەکانی وەزارەت لە پڕۆژەکەیان دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەى دیدارەکەدا، پەیوەندی و گەشەپێدانی هاوکارى، هەماهەنگی و کارى هاوبەشى نێوان وەزارەت و گرووپەکە تاوتوێکرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی پەیوەندییەکان لە پێناو خزمەتکردنی زیاترى کایەى ڕۆشنبیری و کولتووری کۆمەڵگەى کوردستان.