پێشانگای شێوەکاریی و کاری دەستی بۆ قوتابیان و منداڵانی قوتابخانەی (ڕەنێوی بنەڕەتی) کرایەوە
ڕۆژی شەممە بەرواری ٤ی مارسی ٢٠٢٣ قوتابخانەی ڕەنێوی بنەڕەتی بە هائاهەنگی لەگەڵ بەشی ڕۆشنبیری مناڵانی سلێمانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەئامادە بوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و نوێنەرانی پەروەردەی سلێمانی پێشانگای شێوەکاری و کاری دەستی بۆ منداڵانی قوتابخانەکە کردەوە .