جێگری بەڕێوەبەری گشتیی و لیژنەیەکی کارگێڕیی سەردانی بەشی رۆشنبیریی منداڵانیان کرد

ئەمڕۆ 21/2/2023، محەمەد کوردۆ، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، لەگەڵ لیژنەیەک کە پێک هاتبوون لە: ئەکرەم محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری کارگێڕیی، ئارام جەمال لە بەشی یاسا و مستەفا فاتیح لە بەشی ڕاگەیاندن، سەردانی بەشی رۆشنبیریی منداڵانی سلێمانییان کرد.

لە سەرەتادا محەمەد کوردۆ، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی، وێڕای ناساندنی لیژنەکە باسی لەوە کرد کە مەبەست لەم سەردانە گوێگرتنە لە داواکاریی بەشەکە و جەختکردنەوەیە لە سەر ئەوەی کە پێویستە فەرمانبەرەکان پەیوەست بن بە کات و شوێنی کارکردنیانەوە.
پاشان ئەکرەم محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری کارگێڕیی وردەکاریی زیاتری سەبارەت بە مەبەستی سەردانەکە و میکانیزمی ڕێکخستنەوەی زیاتری دەوام-ی خستە ڕوو. دواتر لە لایەن هاوکار ئەسکەندە بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی منداڵانی سلێمانی و هاوکارانییەوە ڕوونکردنەوەی پێویست سەبارەت بە چالاکییەکان و شێوازی دەوامکردن و کەموکورتی بەشەکەیان، پێشکەش کرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *